كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كتێبخانه‌ی میللی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تی به حجابی زۆره‌ملێ و له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له هاوكاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دروشمه‌كانی “نه رووسه‌ری، نه تووسه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”، “هه‌ر كه‌سێك ته‌علیق بكرێت، پشتیوانی لێ ده‌كرێت”، “ژن و پیاو پێكه‌وه دژبه حجابی ئیجباری”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “ڕزگاری مافمانه، یه‌كگرتوویی هێزمانه”، “بێكاری، بێگاری، حجابی ژن ئیجباری” و “كۆبوونه‌وه‌مان هه‌ر ڕۆژه‌یه”یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه ژماره‌یه‌ك له پیاوانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه به نیشانه‌ی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ ژنان ڕووسه‌رییان له‌سه‌ركرد و له كۆتاییدا ڕووسه‌ریه‌كانیان فڕێ دا.