ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی موعه‌لمیانی شیراز دژبه ژاراویكردنی قوتابیانی كچ له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئوستانی فارس كۆبوونه‌وه.
له درێژه‌ی هێرشی شیمیایی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كانی كچانه له ئێران و ژاراوی بوونی كۆمه‌ڵێك له‌قوتابیان، ژماره‌یك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شیراز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هه‌وڵه جه‌نایه‌تكارانه‌یه، خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ قوتابیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ه‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد بایه‌خ نه‌دانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان به‌و بابه‌ته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری زانی و ڕایاگه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ئه‌منیه‌تی ڕۆڵه‌كانمان دابین بكات خۆمان ده‌ست به‌كار ده‌بین. له هه‌واڵی دیكه دا چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئوستانی خۆراسانی شومالی به‌ناوی “زه‌هرا عه‌وه‌زی زاده” ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادگای بۆجنۆرده‌وه بانگهێشت كرا.