ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی توركیا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “ڕه‌زا شه‌هابی” له‌به‌رده‌م كۆنسوولگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ئیستانبوول كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی سه‌ندیكای به‌شی گواستنه‌وه‌ی توركیا ناسراو به “تۆمتیش” بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی خۆیان له “ڕه‌زا شه‌هابی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ڕابگه‌ینن، له‌به‌رده‌م كۆنسوولخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له ئیستانبوول كۆبوونه‌ته‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ڕه‌زا” و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی فه‌وری ئه‌و چالاكه كرێكاریه بوون كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دایه.