ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی “ئارمیتا گه‌راوند” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی تاران له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌ه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئازادیخوازان مه‌زاری ئارمیتایان گۆڵباران كردووه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرتووه. “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” كچی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان و دانیشتووی تاران، ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له هێرشی هێزه‌كانی حیجابانی میترۆ زه‌ربه مه‌غزی بوو و چووه كۆما، ناوبراو پاش ٢٨ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون، ڕۆژی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.