کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزانه‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ڵێنیان ڵه‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می”، “محه‌ممه‌د حسێنی”، “سپێهر ئه‌عزه‌می”، “نیما نووری” و “میهدی حه‌زره‌تی” به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان په‌یامی یه‌كگرتووییان بۆ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی نارد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.