کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئایلار حه‌قی له‌ ته‌ورێز

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئایلار حه‌قی له‌ ته‌ورێز

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی ئایلار حه‌قی و كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازانی ته‌ورێز له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

ئایلار حه‌قی، خوێندكاری قوتاغی كۆتایی بواری پزیشكی، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌ شاری ته‌ورێز له‌ حاڵێكدا برینی برینداره‌كانی سه‌ركوتی ڕژیمی سارێژ ده‌كرد، له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ كوژرا. ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئایلار، بنه‌ماڵه‌ و خزم و كه‌س و كاری له‌ سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.