کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌ه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ لیبی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وتی لیبی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌ی ٨ ملیارد یۆرۆیی هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕی لیبی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا نیشان داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی لیبی به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی چه‌ك و چۆل ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یان واژۆ كردووه‌ و هیچ بایه‌خێك به‌ ژیانی خه‌ڵك ناده‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها دژبه‌ فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی، كۆچی ئیجباری كرێكاران و خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ و ناڕوونی له‌ قه‌رارداده‌ نه‌وتیه‌كان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ڕێككه‌وتننامه‌كان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-