كۆرمه‌ڵێك له كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی كۆنتڕۆڵ، سایت و به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پترۆشیمی بیستوونی كرماشان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشاوه و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، پڕرداخت نه‌كردنی پاداش و مه‌زایا، نابه‌رابه‌ری له دابه‌ش كردنی وام، هه‌روه‌ها به‌ستنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شیركه‌ت و وه‌ڵانانی په‌یمانكاره‌كان، سه‌ره‌كیترین داخوازییه‌كانیانه.