کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و ونبوونی ٧ په‌نابه‌ر له‌ لێوارئاوه‌كانی توونس

كوژران و ونبوونی ٧ په‌نابه‌ر له‌ لێوارئاوه‌كانی توونس 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران له‌ لێوارائاوه‌كانی توونس ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ چوار په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێن بوون.

به‌وته‌ی پۆلیسی ده‌ریایی توونس، ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ نزیك لێوارئاوه‌كانی به‌نده‌ری “ئیسفاكس” ڕوویداوه‌ و توانیویانه‌ ٣٦ په‌نابه‌ر ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام چوار په‌نابه‌ری دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سیش تا ئێستا یێسه‌ر و شوێنن. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینیش به‌له‌مێكی دیكه‌ به‌ ٣٧ سه‌رنشینه‌وه‌ له‌و به‌نده‌ره‌ ژێرئاو كه‌وت و ٢٠ په‌نابه‌ر بێسه‌ر و شوێن بوون و ١٧ كه‌س ڕزگار كران.