ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ڕووخانی پردێكی كابلی له ئه‌یاله‌تی
“گوجه‌رات”ی هیندووستان، لانیكه‌م ١٤٠ كه‌س كوژران و ونبوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پردی به‌ندئاوی “ماچۆ” له “مۆربی”ی سه‌ربه ئه‌یاله‌تی “گوجه‌راتی هیندووستان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی داخرابوو و پاش نۆژه‌نكردنه‌وه و یه‌ك ڕۆژ له دوای ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌كه‌ی له حاڵێكدا ٥٠٠ كه‌س به‌سه‌ریدا پیاسه‌یان ده‌كرد، ڕووخا و به‌هۆیه‌وه ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ١٠٠ كه‌سیش بێ‌سه‌روشوێن بوون.