ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاواز له شاری قه‌زوین و تاران ١٣ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و كرێكارێكیش به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كاره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، “مینی بووسێك” كه هه‌ڵگری كرێكارانی وێزگه‌ی “ڕه‌جایی” پارێزگای قه‌زوین بوو له جاده‌ی كه‌ره‌ج بۆ قه‌زوین تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بێته‌وه و ١٢ كرێكاری ئه‌و وێزگه‌یه به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شێركه‌تی “پارس خۆدڕۆ”ی شاری تاران به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به هۆی سه‌ختی برینه‌وه له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.