ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، له دوو هێرشی جیاجیای تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری “كه‌ركووك” و “خانه‌قه‌ین“، ١٢ هاووڵاتی مه‌ده‌نیی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی “تازه“ی پارێزگای كه‌ركووك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شه‌ش جووتیار و سه‌ره‌ڕای سووتاندنی ده‌غڵ و دان و ئۆتۆمبێله‌كانیان، هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه‌یان كوشتووه، له هێرشی دووهه‌مدا كه له ناوچه‌ی “گوڵاڵه“ی سه‌ر به شاری “خانه‌قه‌ین” ڕوویداوه، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه و شه‌ش ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كیان كوشتووه و ٨ كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كردووه.