ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، به هۆی ڕووداوی هاتووچۆی نێوان ئامبۆڵانس و نه‌یسانێكی باری له جاده‌ی شائاباد- گیلانغه‌رب، چوار كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و شوفێری ئامبۆڵانسه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م ئامبۆلانسه نه‌خۆشی پێ بووه كه تووشی ڕووداو ده‌بێت و شۆفیره‌كه‌ی ده‌ست به جێ گیانی له ده‌ست ده‌دات و په‌ره‌ستار،نه‌خۆش و هاورێی نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵ شۆفیری نهیسانهكه به سه‌ختی بریندار بوون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی شائاباد.