ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، کانێکی خەڵوز لە باکوری تورکیا تەقییەوە و تائێستا ٢٨ كه‌س لە کانەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ٤٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵۆز شه‌وی هه‌ینی لە شارۆچکەی “ئاماسارای” سەر بە پارێزگای “بارتن” لە تورکیا تەقییەوە و تا ئێستا ٢٨ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٤٩ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ١١٠ كرێكار له‌و مه‌عده‌نه كاریان ده‌كرد و ٥٠ كه‌س هێشتا له قووڵایی سه‌دان میتری گیریان خواردووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان دووباره به‌رز بێته‌وه. شایانی باسه كه له ساڵی ٢٩١٤ی زاینی ته‌قینه‌ویه‌كی دیكه له مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵۆز له ڕۆژئاوای توركیا ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٣٠١ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دابوو.