ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، چه‌ند گوندێكی سنووری گه‌رمه‌كی شارۆچكه‌ی پێنجوێن له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه بۆردوومان كرا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌هباده‌كانی توركیا ڕۆژی ڕابردوو گونده‌كانی “كانی میران” و “ساڵیاوا” و چه‌ند گوندی دیكه‌یان له سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوێن به چڕی بۆردوومان كردووه. یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ی په‌هباده‌كانی توركیا پێكاویانه ئۆتۆمبێلێك بووه به چوار سه‌رنشینه‌وه كه سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش بریندار بووه.