کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا به‌ هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی گوڵان، به‌هۆی تۆپباران و بۆردوومانی ناوچه‌كانی “شه‌هبا”، “منبج”، “كۆبانی” “نه‌بیل و زه‌هرا”، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ ڕۆژئاوای كوردستانیان كردووه‌ته‌ ئامانجی هێرشی هه‌وایی و زه‌مینی و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ گه‌یاندووه‌. له‌ تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری “شه‌هبا” دوو هاووڵاتی به‌سه‌ختی برینداربوون و به‌هۆی بۆردوومانی فرۆكه‌كانی توركیا ماڵی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كۆبانی كرایه‌ ئامانج كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌سێك  به‌سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها له‌ هێرشی ڕاكتی هێزه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ سه‌ر شاری “نه‌بیل و زه‌هرا” له‌ باشووری عه‌فرین، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگه‌یاندنی باروودۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی خۆڵبارین له‌ ئۆستانی كرماشان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah