ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی گوڵان لە سنووری شاری خانەقین، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکەدا تەقییەوە، بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و دوو كه‌سی دیکەش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جێگری فەرماندەی لیوای 3ی وەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستان، هەواڵەکەی بۆ میدیاكان پشتڕاستکردووه‌ته‌وه و راگەیاندووه، رووداوەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی “سەیید جەڕاد” بووه و ئەوانەیش بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە خەڵکی سڤیلی ناوچەکەن. ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه، “ئەوان دڵنیانین بۆمبەکە لەلایەن چ کەس و هێزێکەوە دانراوە، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا چەکدارانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا چەند جارێک پەلاماری حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان داوە.