ئێوارەی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە گوندێکی سەر بە شاری کەرکوک بۆمبێکی سەردەمی ڕژێمی بەعس بە ژمارەیەک منداڵدا تەقیه‌وە و بەهۆیەوە چوار منداڵ بونە قوربانی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە گوندی “عەدلیە“ی سه‌ر به شارەدێی “یایچی” لە سنوری پارێزگای کەرکوک، ژمارەیەک منداڵ لە شوێنێکی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە کاتی یاریکردندا بۆمبێکی سەردەمی ڕژیمی بەعسیان پیادا تەقیەوە و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو منداڵی دیكه به‌سه‌ختی برینداربوون.