ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كۆڵبه‌ران له نزیك گوندی “كۆمه‌ره“ی پاوه سێ كۆڵبه‌ر برینداربوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له سنووری مه‌ریوان كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “كاروان گۆڵزاری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووری “ته‌ته“ی هه‌ورامان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كاروان” خه‌ڵكی گوندی “ئهسكول“ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانه و له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری “ته‌ته“ی هه‌ورامان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كراوه‌ته ئامانج و گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی پاوه بریتیه له: “جه‌بره‌دین حسێنی” و “ئه‌ركان ئه‌مینی” هه‌ردوو خێزاندار و خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌به‌یان“ی پاوه و سێهه‌مین كه‌س “موسلم هیممه‌تی” خێزاندار و خه‌ڵكی گوندی “شمشێر“ی سه‌ر به شاری پاوه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كه دۆخی ته‌ندرووستی “موسلم” باش نییه و له نه‌خۆشخانه‌ی قودسی پاوه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.