کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی سه‌رده‌شت و نه‌وسوود

كوژران و برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی سه‌رده‌شت و نه‌وسوود

ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌‌ ٢٥ و ٢٦ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “كیان زه‌ینی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری سه‌رده‌شت گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د مه‌لایی”، “كه‌یوان قادری” و “په‌یمان قادری” له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و سه‌رده‌شت بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌سوود كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د مه‌لایی” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی پاوه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌یانی سێشه‌ممه‌، هێزه‌ سنوورییه‌كانی ڕژیم له‌ قه‌ندیل ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ كۆڵبه‌ران كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ناوی “كیان زه‌ینی” گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “كه‌یوان و په‌یمان قادری” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.