ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران، كۆڵبه‌رێك له سنووری نه‌وسوود به‌ناوی “سادق میرزایی” گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كۆڵبه‌ر دیكه‌ش بریندار بوون، له سنووری بانه‌ش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی مێهراب به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “سادق میرزایی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی شه‌ممه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “مێهراب(پاشناو نادیار)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه سنوورییه‌كانی عێراق له سه‌رحه‌دی نه‌وسوود كۆڵبه‌رانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ریانیان تاشیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان گرتووه.