به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ پیرانشار چوار هاووڵاتی كوژران و برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری سه‌مه‌ند و پراید له سه‌ر جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ پیرانشار پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رنشینی هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار كراون.