شه‌وی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له جاده‌ی نێوان مهاباد- ورمێ پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلێكی پژۆی ٢٠٧ به توندی خۆی كێشاوه به ڕێبوارێك و پاشان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری دیكه پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه ڕێبواره‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ سه‌رنشینی هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی نه‌غه‌ده كراون.