ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، هێرشبه‌رێك له‌شاری لیورپوولی به‌ریتانیا به چه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر خانوویه‌كی كات به‌سه‌ربردنی خه‌ڵك و ژنێك و سێ پیاوی كوشت.
به‌وته‌ی پۆلیس لیورپوول، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كه‌سێك به چه‌كه‌وه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر خانو‌یه‌كی شارۆچكه‌كه‌یان و دەستڕێژى گوللەى بە ناو ئامادەبواندا کردووە و لە ئەنجامى ئەو هێرشه‌دا ژنێك كوژراوه و سێ پیاوی دیكه‌ش برینداربوون و دواتر تیمەکانى فریاکەوتن و هێزەکانى پۆلیس گەیشتونەتە شوێنى ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەحۆشخانە گواستوەتەوە و گه‌ڕان به دوای تاوانباره‌كه به‌رده‌وامه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه.