کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كوژران و برینداربوونی چوار كه‌س له‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا له‌ باكووری كوردستان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاوی له‌ ناوچه‌كانی “شڕناخ” و “ڕه‌حا” له‌ باكووری كوردستان ده‌ستپێكرد و به‌ هۆی ده‌سترێژی كوێرانه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه‌، دوو شوانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “شڕناخ” كوژران و منداڵێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ڕه‌حا” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی دوو شوانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “شڕناخ” له‌ ئۆتۆمبێلێكدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌ وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ پۆلیس و ئه‌رته‌شی توركیا كرده‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌ شارۆچكه‌ی “سه‌ریكانی” سه‌ر به‌ ناوچه‌ی “ڕه‌حا” منداڵێكی  تمه‌ن ٩ ساڵ له‌ هێرشی سه‌ربازانی توركیا به‌ سه‌ختی بریندار كرا و له‌ ئاكامی تۆپبارانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگای هه‌وڵێر هاووڵاتییه‌كی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ كه‌ باری ته‌ندرووستییان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌   

-

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕێنی سه‌راسه‌ری له‌ ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٥ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ په‌هره‌

-

پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گەلانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

-

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ پارێزگایەکی باکووری کوردستان

-