ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، هێزه ئینتزامیه‌كانی شاری فنوورج به ئۆتۆمبێل سه‌رنشینه‌كانی دوور ماتۆڕسیكلتیان ژێر گرتووه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، دانیشتووانی شارستانی فنووجی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان پاش ڕووه‌داوه‌كه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. شایانی باسه كه باری ته‌ندرووستی دوو برینداره‌كه ناجێگیره و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ئێرانشار كراون.