ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له شارستانی بۆستانی سه‌ر به پارێزگای خووزستان، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ برینداری ئه‌و ڕووداوه كه ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ و دوو منداڵی ته‌مه‌ن ١٠ و ١٢ ساڵان بوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سووسه‌نگرد گوازراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ بووه و ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی دادی سووسه‌نگرد دایه.