ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق له شاری مێهران، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی مانگی سووری پارێزگای ئیلام، ئه‌و ڕووداوه له سنووری نێوان ئێران و عێراق و نزیك بازگه‌ی “به‌هرام ئاباد” ڕوویداوه. له‌و ڕووداوه‌دا هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانیش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ٢٧ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئێران كوژراو و بریندار بوون كه ٢٢٪یان ژن و منداڵ بوون. له‌و ڕێژه‌یه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٠ هاووڵاتی دیكه‌ی بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٩٦٪ی قوربانییه‌كان خه‌ڵكی پارێزگاكانی ورمێ، سنه، كرماشان و ئیلام بوون.