به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له سێ ڕووداوی جیاجیادای كار له شاره‌كانی ده‌ماوه‌نده، خۆمه‌ینی شار و مه‌شهه‌د دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و دوو كرێكاری دیكه كه یه‌كێكیان منداڵی كار بووه گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له‌كاتی كاركردن له كارێزێكی شاری ده‌ماوه‌ند به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه، له ڕووداوێكی دیكه كه له كارگه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خۆمه‌ینی شاری ئه‌راك ڕوویداوه، دوو كرێكار كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه، به هۆی ڕووخانی بیناكه‌وه له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خوارد كه یه‌كێكیان به برینداری ڕزگار كراوه و كرێكاره ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه، له ڕووداوی سێهه‌م دا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵی خه‌ڵی مه‌شهه‌د، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كیسه‌ی گه‌چ به‌سه‌ریدا له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه.