کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

كوژران و برینداربوونی چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی گوڵان، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له‌ گوندی كه‌ندووی سه‌ر به‌ شارستانی هیرمه‌ند، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ شارومه‌ندانی به‌لووچ كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو برا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ چوار شارومه‌ندی به‌لووچ كردووه‌ كه‌ سێ كه‌سیان برا بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌ كردنه‌دا دوو برا به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سارانی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “غوڵام سارانی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و برای سێهه‌م به‌ ناوی “نه‌بی سارانی” ته‌مه‌ن ٤٢ سال و شارومه‌ندێكی دیكه‌ به‌ ناوی “نه‌زیر ڕه‌خشانی” بریندار بوون.