کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی چوار ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌ بۆكان

كوژران و برینداربوونی چوار ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌ بۆكان 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکداری نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراو، لانیکەم ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژران و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی شەممە، شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نزیک گوندی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراو ڕوویدا. لەم شەڕەدا لانیکەم ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراوە و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی میاندوواو گوازراوه‌ته‌وه‌ و سێ کەسی دیکە بە سەختی برینداربوون و بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ گواستراونەتەوە.