له ڕۆژانی ڕابردوودا، شاره‌وانی كووت عه‌بدۆڵڵای ئه‌هواز به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و گه‌نجێك به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژراوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌یانی شه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئینتزامییه‌كان له‌گه‌ڵ “یه‌دۆڵڵا مه‌رعه‌شی” و “حه‌یده‌ر جامعی” به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی چه‌ند خانوو هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی كووت عه‌بدۆڵڵا و كاتێك خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، خه‌ڵكیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، مێرمنداڵێك به ناوی “محه‌ممه‌د سه‌میری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ گیانی له ده‌ست داوه و چه‌ند شارومه‌ند بریندار بوون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “كه‌یم ناسری” و “یاسن باوی”.