ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، شەڕ لەنێوان هەردوو دەوڵەتی قڕقیزستان و تاجیكستان دەستیپێكرد و به‌پێی ڕاپۆرته‌كان چه‌ند كه‌س له هه‌ر دوولا كوژران و برینداربوون.
به‌پی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕووسیه، هێزەكانی پاسەوانی سنووری قڕقیزستان دەسڕێژی گوللەیان لە هێزەكانی پاسەوانی سنووری تاجیكستان كردووە و لایەنی تاجیكستانی به تۆپ و هاوەن وڵامی داوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵانی ڕابردووش بەردەوام لە ناوچە جێ ناكۆكه سنوورییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێكهەڵچوون ڕوویداوە.