شه‌وی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبجی به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی كوژاو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌زه، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان زیاد كردووه. شه‌وی ڕابردوو ئه‌رته‌شی تورك و گرووپه ئیسلامگه‌راكان، له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری منبجیان به چڕی بۆردوومان كرد كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.