به‌پێی هواڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیا له‌جاده‌كانی ڕه‌وانسه‌ر بۆ كرماشان و پاوه بۆ بایه‌نگان شه‌ش هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێكی پژۆ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی پراید له نزیك “شوان كاره” له نێوان جاده‌ی ڕه‌وانسه‌ر بۆ كرماشان سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م كه له جاده‌ی پاوه بۆ بایه‌نگان ڕوویداوه، ئۆتۆمبێلێكی په‌یكان وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.