ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێل له باشووری لوبنان، فه‌رمانده‌یه‌كی حیزبۆڵڵا و چه‌ند ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و گرووپه كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبیەکان، ئێواره‌ی سێشه‌ممه بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل لە ناوچەی “عەین بەعالی” له ڕۆژهەڵاتی لوبنان، سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلك له باشووری لوبنان له‌لایه‌ن په‌هباده‌كانی ئیسڕائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج و به‌پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیكی ڕووسی، چه‌ند ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا به‌سه‌ختی بریندار بوون.