به‌یانی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه له شارۆچكه‌ی سوبحانی سه‌راوان درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، چه‌كدارانی نه‌ناسراو دوو ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای سه‌راوانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو هێزی ڕژیم به ناوه‌كانی “ئه‌وره‌نگ سورزهی” و “موته‌هه‌ری” كوژراون و سێ كه‌سی دیكه كه ناسناویان ئاشكرا نه‌بووه به‌سه‌ختی بریندار و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و شاری سه‌راوان به ته‌واوی ملیتاریزه كراوه.