ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی “دانیال” له موتل قوو و دوو هاووڵاتیان به‌ناوه‌كانی “سیامه‌ك كه‌لاری” و “میرزا كه‌لاری” كوشت و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه به‌دوای ئه‌وه ڕوویداوه كه ئیداره‌ی ئه‌وقاف به به‌ڵگه‌یه‌كی ساخته‌وه هه‌وڵی داگیركردنی هه‌زاران هێكتار زه‌مینی خه‌ڵكی داوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك، ناڕازیان ساختمانه‌كانی ئه‌وقاف، فه‌رمانداری و ماڵی دوو فه‌رمانده‌ی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم ئه‌سووتێنن و سه‌ركوتگه‌ران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “سیامه‌ك و میرزا كه‌لاری” گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار ئه‌بن.