ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی “چه‌رمۆك”ی سه‌ر به شاری ئامه‌د و هاووڵاتیه‌كی به‌بێ هۆكار كوشت و له شاری “بۆدرووم”یش كۆمه‌ڵێك له ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی تورك هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند كرێكاری كورد و برینداریان كردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له گه‌ڕه‌كی “تورگوت ڕه‌ئیسی” شاری بۆدروومی توركیا فاشیسته توركه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند كرێكاری كورد و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه برینداریان كردوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌رته‌شیه‌كانی توركیه له ناوچه‌ی “چه‌رمۆك”ی سه‌ر به شاری ئامه‌د هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و كاتێك خاوه‌ن ماڵه‌كه به‌ناوی “میكائیل ئاكینجی” داوای حوكمی دادگایان لێ ده‌كات فیشه‌كێكی پێوه ده‌نێن و ده‌یكوژن. شایانی باسه كه ناوبراو خێزاندا و باوكی سێ منداڵه و له پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوژراوه.