کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی پێنج كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

كوژران و برینداربوونی پێنج كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چوار كۆڵبه‌ر له‌وانه دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار و كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه، كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “یادگار ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی بانه، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و چوار كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون. ناسناوی ئه‌و چوار كۆڵبه‌ره‌ بریتیه‌ له‌: “ئاروین محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، “ئیمان(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ هه‌ر دوو خه‌ڵكی سنه‌، “حسێن(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “شاهۆ(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ خه‌ڵكی بانه. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ برینداركردنی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ڵام تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.