ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27ی جۆزه‌ردان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشێنێک پراید، منداڵێك گیانی له ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م ڕووداوه له جاده‌ی سه‌قز- مه‌ریوان و ده‌ورووبه‌ری ئاوایی “كه‌چه‌ل مه‌نگان” ڕوویداوه كه به هۆیه‌وه منداڵێكی ٤ ساڵ تەمەن گیانی له ده‌ست داوه و ٤ سه‌رنشینی دیكه‌ی ماشینەکەش به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه و ئۆرژانس بۆ یارمه‌تی بریندارانی ڕووداوه‌كه هاتوون و برینداره‌كانیان گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. جێی ئاماژه‌یه كه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی ماشین و جاده‌ی ناستاندارد، هه‌ر رۆژه ڕووداوی هاتووچۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان ده‌كاته قۆربانی.