ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له هێرشێكی چه‌كداری له زانكۆی ویرجینیای ئا‌مریكا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌رێك به چه‌كه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر خوێندكارانی زانكۆی ویرجینیا و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێده‌كات كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن، به‌پێی زانیارییه‌كان تاوانباره‌كه هه‌ڵهاتووه و هێشتا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و هێرشه له‌به‌رده‌ستدا نییه.