کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی پێنج كرێكار و سووختبه‌ر له‌ چه‌ند ڕووداوی كار

كوژران و برینداربوونی پێنج كرێكار و سووختبه‌ر له‌ چه‌ند ڕووداوی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو كرێكاری شاغڵ له‌ كارگه‌یێكی سه‌نعه‌تی خاتوون ئابادی ئیسفه‌هان و مه‌عده‌نی به‌ردی كه‌بووته‌رئاهه‌نگ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها دوو سووختبه‌ر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ به‌لووچستان له‌ نێو ئاگردا سووتان و سووختبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارگه‌یێكی سه‌نعه‌تی له‌ خاتوون ئابادی ئیسفه‌هان به‌هۆی بڕانی كابلی جه‌ڕوسه‌قیل و به‌ربوونه‌وه‌ی شتوومه‌كی سه‌خت به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ ڕووه‌داوی دووهه‌م دا، كرێكارێكی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی كه‌بووته‌رئاهه‌نگ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌رد به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. له‌ به‌لووچستان دوو سووختبه‌ری لاو له‌ كه‌مه‌ربه‌ندی زاهیدان، له‌كاتی هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست مه‌ئموورانی ڕژیم تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و له‌ نێو ئاگردا سووتان. له‌ مێحوه‌ری میناب، سووختبه‌رێكی به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و به‌سه‌ختی بریندار كرا.