له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له كۆگایێكی كاوكۆڵه‌ش له كرماشان له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه كوژراون و كرێكارێك له شاری مهاباد به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یێكی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی كیمیایی به‌سه‌ختی بریندار بووه.
شه‌وی ٢٤ی به‌فرانبار، چوار كرێكار له كۆگایێكی كاوكوڵه‌ش له یه‌كێك له گونده‌كانی كرماشان به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێرشبه‌رێك گیانیان له‌ده‌ست داوه. به پێی زانیارییه‌كان، دواتر هێرشبه‌ره‌كه خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی كێشه‌ی شه‌خسی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی شاغڵ له كارگه‌یێكی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی كیمیایی به‌هۆی ته‌قینه‌وه و بڵاوبوونه‌وی گازی مه‌ترسیدار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كراوه.