ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له سێ ڕووداوی كار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و گه‌چساران، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له به‌ندئاوی “چه‌مشیر”ی گه‌چساران به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له باڵابه‌ری جهڕوسهقیل گیانی له‌ده‌ست داوه و له ڕووداوی دووهه‌م دا له شاری مه‌شهه‌د، چوار كرێكاری دامه‌زراندنی تابلۆی ته‌بلیغاتی له كاتی كاركردن له شه‌قامی كه‌شاوه‌رز تووشی به‌رق گرتوویی بوون و دوو كه‌سیان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تیكلهی هۆڵمی دووكانێكی “خۆشكشوویی” له شه‌قامی “موسلیمی جنووبی” مه‌شهه‌د، منداڵێكی كار له ده‌ره‌وه‌ی دووكانه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه و زیانێكی زۆر به ئه‌و بینا چه‌ند نهۆمیه گه‌یشتووه.