ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له پاڵاوگه‌ی به‌نده‌رعه‌باس، پێنج كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی پاڵاوگه‌ی به‌نده‌رعه‌باس، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی دزه‌كردنی گاز له به‌شێكی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه ڕوویداوه و پاش هاتنی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه. به‌پێی دوایین زانیاری، پێنج كرێكار تووشی سووتان و گازگرتوویی بوون و یه‌كێكیان پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.