ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی سپای پاسداران له سنووری سه‌راوان، شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، پێنج شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی كه به‌نیازبوون له سنووری سه‌راوان ده‌ربازی نێو خاكی ئێران بن، به‌ر مینێكی چێندراوی سپای پاسداران كه‌وتوون. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سی دیكه بریندار بوون و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.