ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٢ و ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیا له مێحوه‌ركانی كه‌له‌ڵگان و ئێرانشاری به‌لووچستان، چوار سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری كه‌له‌گانی سه‌ر به شارستانی سه‌راوان، دوو سووختبه‌ر له‌وانه منداڵێك له نێو ئاگردا سووتان و سووختبه‌رێكی دیكه‌ش بریندار بوو. لهلایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ له گوندی “كاسكین”ی سه‌ر به ئێرانشار بوهۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س له نێو ئاگردا سووتان.