به پێی ڕاپۆرتهكان، کاتژمیر ٨ی ئێوارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ سەر بە بەخشێ نەوسوودی شاری پاوە تەقەیان لەکۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا لانیکەم کۆڵبەرێک کوژراوە و ٨ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە بە ناوی “ئەحمەد سەحرایی” بە سەختی بریندار بووە و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. هەروەها ٨ کۆڵبەری دیکە کە خەڵکی شارەکانی نەوسوود، پاوە، جوانڕۆ و سەوڵاوا بوون بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە کە خەڵکی شاری نەوسوود، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین هەڵکیان کوتاوەتە سەر پایگای سپای پاسداران لەو شارە.