ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی ئاگركوژێنه‌وه له به‌شی “ئای،سی،یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیمام سه‌جاد”ی یاسووج، یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیمام سه‌جاد”ی یاسووج، ڕووداوه‌كه كاتژمێر ٤ی ئێواره ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه هاوڕێی یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان كه ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵه گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو ژن و شه‌ش پیاوی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌پسووله ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه ٤٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش شارژ كرابوو و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی ساڵی ٢٠٢٤ بووه.